شاندێكی پارێزگاكانی هەرێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن

0
238
دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نیت: بە مەبەستی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ شار و شارۆچكەكانی هەرێم، پارێزگارەكانی هەرێم كۆبوونەوەی تایبەتيان بەو پرسه‌ ئەنجامداوە و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق رێككەوتوون كە شاندێكی وەزارەتەكانی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن بۆ دابینكردنی بڕی پێویستی نەوت.

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لەبەر ئەوەی لە ئێستادا كۆگاكانی سووتەمەنی هەرێم هیچ بڕە نەوتێكیان تێدا نییە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیياندا، پارێزگارەكانی هەرێم كۆبوونەوەی تایبەت بەو پرسەمان ئەنجامداوه‌، رێككەوتین كە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق هەماهەنگی بكەین بۆ دابینكردنی بەشە نەوتی سپی بۆ شار و شارۆچكه‌كانى هەرێم و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییاندا”.

وتیشى: “لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێك كە نوێنەری هەموو پارێزگاكانی هەرێمی تێدایە سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەكەن، نوێنەری هەر پارێزگایەك بە جیا داوای بڕە نەوتی سپی بۆ سنووری پارێزگاكەی دەكات، ئێمەش لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە پێویستمان بە بڕی نزیكەی شەش ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتی سپییە بەكۆی گشتی 29 هەزار بەرمیل نەوت بۆ دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییاندا”.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “ئەو شاندەی هەرێم كە دەڕۆنە بەغدا ئەوە یەكلا دەكەنەوە كە ئەو نەوتەی بەسەر هاووڵاتییاندا دابه‌شده‌كرێت بە پارە دەبێت یاخود بێ‌ بەرامبەرە؟ بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا تەنیا وەزارەتی نەوتی عێراق دەتوانێت نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێم دابینبكات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this