یارییەکی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەهۆی کۆرۆناوە ئەنجام نادرێت

0
461
خولی نەتەوەکانی ئەوروپا

SNN Sport

یاری چیک و سکۆتلەندا کە بڕیاربوو لە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بەهۆی ترس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام نادرێت.

یەکێتیی تۆپی پێی چیکی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ هەڵبژاردەی سکۆتلەندا  رۆژی دووشەممە ی داهاتوو یاریەکەی نێوانمان ئەنجام نادرێت، ئەمەش بەهۆئ مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا هەڵبژاردەی چیک شەوی رابردوو توانی 3-1 لە سلۆڤاکیا بباتەوەو هەردوو یاریزانی یانەی وێستهام، تۆماس سۆچیک و  پاتریک چیک ئامادەی یاریەکە نەبوون،ئەمەش بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆناو لە ئێستادا کەرەنتین کراون.

لە لای خۆیەوە یەکێتیی تۆپی پێی سکۆتلەندی داوای روونکردنەوەی لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا کردووە،کە تا ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمی لە سەر ئەنجامنەدانی یاریەکەی بەرامبەر بە چیک پێنەگەیشتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this