گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 5/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
569
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (5/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • میسی دەمێنێتەوەو قەیرانی تر دێت.
  • وەرزی داهاتوو ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بەردەوام دەبێت،ئەمەش پاش چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی گۆڵی جیهانی.
  • میسی:” دەمویست یانەکە جێبهێڵم، بەڵام هەرگیز نەمویست بچمە دادگاوە لەگەڵ بەرشەلۆنە”.
  • میسی رەخنە لە یانەکە دەگرێت و رایدەگەیەنێت هیچ پرۆژەیەکیان نییە.
  • براهیم دیاز بۆ ئەیسی میلان و سیبایۆس بۆ ئارسناڵ.

ئاس:

  • میسی دەمێنێتەوە.
  • میسی بێدەنگی شکاندو لە یانەی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە، بەڵام ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە داوا لە سەرۆکی یانەکە بارتۆمیۆ دەکات لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە جێبهێڵێت.
  • تەنیا 4 یاریزان ماوە بۆ ئەوەی یانەکە جێبهێڵن، گرنگترینیان بەیڵ، ماریانۆ دیاز، مایۆراڵ و ریگیلۆنە.
  • براهیم دیاز بۆ ئەیسی میلان و جەیمس بۆ ئێڤەرتۆن.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • میسی:” دەمێنمەوە و هەموو شتێک بە یانەکە دەدەم”.
  • میسی بێدەنگی دەشکێنێت و مانەوەی لە وەرزەکانی 2020-2021 رادەگەیەنێت.
  • میسی دووپاتی دەکاتەوە کە وای بینیوە کاتی لە یانەکە کۆتایی هاتووە، بۆیە دەیویست بەرشەلۆنە جێبهێڵێت،لەگەڵ ئەوەشدا نەیدەویست بەرامبەری بچێتە دادگاوە.

سپۆرت:

  • دەمێنێتەوە.
  • میسی:”هەرگیز ناچمە دادگاوە بەرامبەر بە یانەی ژیانم، لەبەر ئەم هۆکارە لە بەرشەلۆنە مامەوە”.
  • “سەرۆک بەڵێنی ئەوەی پێدام لە کۆتایی وەرز رێگەی رۆشتنم پێبدات، بەڵام ئەو بەڵێنەکەی نەبردە سەر”.
  • “یانەکە ماوەیەکی زۆرە هیچ پرۆژەیەکی نیە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this