سبەینێ شاندی هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتەوە بەغدا

0
642
شاندی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێم به‌ سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵەبانی | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
SNN
بۆ جێگیر کردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2021ی عێراق، سبەینێ شاندی هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتە بەغدا.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان هۆکاری سەردانەکەی سبەینێ یەکشەممە 6ی ئەیلولی بۆ SNN ئاشکرا کرد کە بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی پێشووە لەبارەی پرسی مووچە و بودجەی 2021ی عێراق.
وتیشی: “لەو سەردانەی سبەینێدا جێگیر کردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2021ی عێراق، تەوەرێکی گرنگی دیدار و چاوپێکەوتنەکانیان دەبێت”.
دەشڵێت: “گفتوگۆکان بۆ ئەوەیە لە پڕۆژە یاسای 2021دا شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت”.
شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و ئەندامێتی وەزیرانی دارایی و پلاندانان، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this