جۆکۆڤیچ بردنەوەی 600ی بە دەستهێنا

0
155
جۆکۆڤیچ

SNN Sport

نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی ، توانی بردنەوەیەکی تر لە پاڵەوانێتی گەورەی ئەمریکای کراوە بە دەست بهێنێت و بردنەوەی ژمارە 600 لە مێژوویدا بە دەست بهێنێت.

جۆکۆڤیچ توانی بە سێ کۆمەڵەی بێوەڵام لە یاریزانی ئەڵمانی، لینارد ستروف بباتەوە، کە خاڵی کۆمەڵەکان 3-6 3-6 1-6 بوو.

لە قۆناغی داهاتوو جۆکۆڤیچ رووبەڕووی کارینیۆ بوستا دەبێتەوە.

جۆکۆڤیچ توانی بگات بە بردنەوەی ژمارە 600، سێیەم یاریزانە +600  بردنەوە تۆمار بکات، دوای فیدرێر کە 782 بردنەوەی تۆمارکرد، هەروەها گولێرمۆ ڤیلاس 681 سەرکەوتنی تۆمارکردووە.

هەروەها سێیەم یاریزانە سەروو 150 بردنەوە لە گراند سلام تۆماربکات، ئەمەشیان دوای رۆجێر فیدرێری سویسرییە کە توانیویەتی 191 سەرکەوتن تۆماربکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this