لویس ئینریکی:”بەرشەلۆنە لە سەروو هەمووانەوەیە”

0
515
لویس ئینریکی

SNN Sport

راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و پێشووتری یانەی بەرشەلۆنە، لە نوێترین لێدوانیدا لەسەر هەوڵدانی میسی بۆ رۆشتن لە یانە کەتەلۆنیەکە دەڵێت” یانەی بەرشەلۆنە لە سەروو هەمووانەوەیە”.

لویس ئینریکی کە پێشتر مەشق و راهێنانی بە میسی داوە، دەڵێت:”بابەتەکە هەستیارە، یانەی بەرشەلۆنە لە سەرووی هەمووانەوەیە، چی سەرۆک بێت چی یاریزان، یانەکە لە ساڵی 1899 دامەزراوە، یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان”.

دەشڵێت:” میسی وای لە بەرشەلۆنە کرد زیاتروو زیاتر گەشە بکات،خۆزگە رێککەوتنیان بکردایەو بەم ئاستە نەگەشتایە، زوو بێت یان درەنگ میسی واز لە یاریکردن دەهێنێت، یانەکە بەردەوام دەبێت لە بەدەستهێنانی نازناوەکان، وە میسیش لەگەڵ هەر یانەیەک یاری بکات مێژوو دەنوسێتەوە”.

لە کۆتایدا لەسەر بەراوردکردنی ئانسۆ فاتی بە میسی دەڵێت:” کاتێک خۆت بە میسی بەراورد دەکەیت بە دڵنیاییەوە دەدۆڕێیت، ئانسۆ فاتی یاریزانێکە سەرسامی کردم و منیش بۆ ئیسپانیا بانگم کرد، ئەو ئارامی و پێزانین و  زانیارییە کە هەیەتی، لە یاریزانێکی تەمەن 17ساڵ ناچێت،ئەو یاریزانێکی جیاوازە،دەتوانیت ئەمە ببینیت، لە راستیدا ئەو کارئاسانی بۆ من دەکات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this