بەرهەم ساڵح داوا دەکات پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەکان پەسەندبکرێت

0
95
بەرهەم-ساڵح

SNN

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات یاسای هەڵبژاردنەکان پەسەندبکرێت و دەڵێت: “پێویستە متمانە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بگەڕێندرێتەوە”.

لە راگەیەندراوێكیدا سەرۆکكۆماری عێراق رایگەیاندووە: “پێشوازی دەکەم لە دەستپێكردنی وەرزی یاسادانانی نوێی پەرلەمانی عێراق و داواش دەکەم پرۆژەیاسا گرنگەكان گفتوگۆیان لەسەر بكرێت و پەسەندبکرێن وەک پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەکان”

ئەوەشی خستوەتەڕوو: “قۆناغی ئێستا ڕوبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بووەتەوە، بۆیە گرنگە كە بەرەوپێشچوون هەبێت بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاساکان، بەتایبەتی تەواوكردن و پەسەندكردنی پرۆژەی یاسای هەڵبژاردنەكان، بەجۆرێک زامنی پاك و بێگەردی ھەڵبژاردنەکان بکات، ھاوکات متمانە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بگێرێتەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا بەرهەم ساڵح جەختیكردووەتەوە لەسەر “گرنگی ڕۆڵی دامەزراوەی یاسادانان لە بەجێگەیاندنی داواكاری هاوڵاتییان لەڕووی بژێوی ژیان و ئەمنی و تەندروستی و دۆزینەوەی رێگەچارەی پێویست بۆ سنورداركردنی لێکەوتەکانی پەتای كۆرۆنا و ئابوری وڵات”.

لەلایەكی دیكەوە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، “پێویستە هەموان هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن بۆ تێپەڕاندنی یاساكان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە”.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەشداری 210 ئەندام کۆبووەوە، لە دانیشتنی ئەمڕۆشدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای ئەنجومەنی وەزیر و وەزارەتەكان كرا، هەروەها كۆتایی بە گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵای ناوەندی هێنرا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this