چاره‌نووسی سوارێز گرێدراو نیه‌ به‌ میسییه‌وه‌

0
813
میسی و لویس سوارێز

SNN Sport

رۆژنامه‌ی ( کۆرێری دیلۆ سپۆرت)ی ئیتاڵی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ لویس سوارێز ئه‌ستێره‌ی ئۆرگوایی گه‌یشته‌ رێكکه‌وتن لەگه‌ڵ یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به‌ ریزكانی  له‌ ماوه‌ی داهاتوودا و لەسەر گرێبه‌ستێك رێککەوتووە بۆ ماوه‌ی 3  ساڵ له‌گه‌ڵ مووچه‌یه‌ك بڕه‌كه‌ی 10 ملیۆن یۆرۆیه‌ له‌ وه‌رزێكدا.

رۆژنامه‌مه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ چاره‌نووسی سوارێز له‌ به‌رشەلۆنه‌ گرێدراو نیه‌ به‌ چاره‌نووسی لیۆنێل میسی هاورێیه‌وه‌ ، كه‌ بریاریدا پاشەگه‌زبێته‌وه‌ له‌ بڕیاری رۆیشتن و مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ راگه‌یاند .

به‌م شێوه‌یه‌ش سوارێز له‌ به‌رشەلۆنه‌ نامێنێته‌وه‌ و نزیكترین وێستگه ‌بۆی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییه‌ ، له‌ چاوه‌روانی رێكه‌وتن  له‌ سه‌ر ورده‌كاری گرێبه‌سته‌كه‌ی.

ئەمڕۆ سوارێز بەشداری لە مەشق و راهێنان لەگەڵ بەرشەلۆنە کردەوەو لە ئینستاگرام پۆستێکی کردووەو نوسیویەتی:” من هەرگیز ناوەستم لە چێژوەرگرتن لە شتێک کە هەموو کات دەمەوێت”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this