تەندروستی زاخۆ: دۆخی ناوچەکەمان هێندە مەترسیدار نیە کە پەرلەمانتاران باسی لێوەدەکەن

0
134
SNN-مەودا مستەفا
وتەبێژی تەندروستی زاخۆ رایگەیاند: “دۆخی تەندروستی زاخۆ لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و هێندە مەترسیدار نییە کە پەرلەمانتارێک باسی لێوەدەکرد” وتیشی: کەموکورتییەکانمان چارەسەربوون.
هۆگر عەلی ، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە SNN راگەیاند: لە ئێستادا دۆخی تەندروستی زاخۆ لەژێر کۆنترۆڵی تەندروستیدایە، بەداخەوە هەندێک پەرلەمانتاران دۆخەکەیان شێواند، ئەگەرنا دۆخەکە بەراستی وا مەترسیدار نەبوو، پێشتر چەند کەموکورتییەکمان هەبوو بەڵام دواتر چارەسەرکرا”.
وتیشی: لەگەڵ ئەوەی دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام رۆژانە بە رێژەیەکی بەرچاو هاووڵاتییان تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبن، دواین ئاماری تووشبووان نزیکەی 500 کەسە،  بەشێکیان لەژێر چاودێری چڕدان و بەشێکیشیان تەندوستییان باشترە.
پێشتر هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستاندا رایگەیاند: “فریای زاخۆ بکەون و دەرمان و ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکانى زاخۆ نەماوە و تەندروستیی تووشبووانی کۆرۆنا زاخۆ خراپە. داواشی لە حکومەت کرد پارە بۆ تەندروستیی زاخۆ خەرج بکات”.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this