داهاتی پێنج مانگی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بڵاودەکرێتەوە

0
463

کۆمپانیاى دیلۆیت، داهاتى هەناردە و فرۆشتنى نەوتى هەرێم بۆ پێنج مانگى سەرەتاى ساڵى (2019) دەخاتەڕوو، بەپێى ئامارەکانى کۆمپانیاکە داهاتى نەوتى هەرێم لەو ماوەیەدا، زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بووە.

لە راپۆرتێکدا کۆمپانیاى دیلۆیت بۆ وردبینى لە نەوت و گازى هەرێمى کوردستان ئاشکراى کردووە: وردبینیی بەرهەمهێنان، هەناردەکردن، بەکاربردن و داهاتی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی نێوان (1)ى کانونى دوەمى (2019) تاوەکو (31)ى ئادارى (2019)، هەناردەکردن و بەکاربردنى نەوت (41.340.645) بەرمیل نەوت بووە.

ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە: تێکڕاى نرخى یەک بەرمیل نەوت لەو ماوەیەدا (51) دۆلارى ئەمەریکى بووە، بەجۆرێک؛ کەمترین نرخى فرۆشى نەوت بۆ یەک بەرمیل (46) دۆلار و زۆرترین نرخیش بۆ یەک بەرمیل (55) دۆلار بووە.

بەپێى راپۆرتەکەى دیلۆیت، حکومەتى هەرێم لە چارەکى یەکەمى ساڵى (2019)دا، بە بەهاى (2.032.863.797) دۆلارى ئەمەریکى نەوتى فرۆشتوە، پاش دانەوەى (شایستەى دارایى بەرهەمهێنەرانى نەوت، پارەدانى پێشەکى درێژخایان، سود و رسومات، دانەوەى قەرزى کۆمپانیاکان، پێدانى پارەى کۆمپانیاى بۆرى کوردستان،….) حکومەتى هەرێم بڕى (1.639.757.444) دۆلارى ئەمەریکى لە فرۆشى نەوتى بۆ ماوەتەوە.

كۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی و راوێژكاری، لە ساڵی (1845) بۆ كاری وردبینی لە لەندەن دامەزراوە و خزمەتگوزارییەكانی لەبواری  وردبینی و راوێژكاری دارایی و كارگێڕیدایە، ساڵی (2016) لەلایەن ئەنجومەنی هەرێمی نەوت و گازەوە كاری وردبینی پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانی پێسپێردراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this