کشتوکاڵی هەرێم: ناتوانرێت قەرەبووی سوتانی شاخی گۆیژە بکرێتەوە

0
198

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژە بەوەدەكات: لە شاخی گۆیژە نزیکەی 300 دۆنم زەوی سوتاوە، ئەوەی لە شاخی گۆیژە ڕوویدا كارەساتێك بوو قەرەبووكردنەوەی مەحاڵە.

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNNی راگەیاند: سوتانی دارستانی شاخی گۆیژە بە مانای سوتاندنی دیارترین و جوانترین شوێنی دیاری سلێمانی دێت، لە ئەنجامی كەمتەرخەمی و نەبوونی هیچ تیمێكی تایبەت بە پاراستنی دارستانەكان ئەو ئاگرە كەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: پرۆژەی دارستانی شاخی گۆیژە لە ساڵانی 1940 بەدواوە كاری تێدا دەكرێت داری وای تێدا سوتاوە تەمەنی زیاد لە 60 ساڵ دەبێت، لە رابردوودا زیاد لە 500 كەس چاودێری و سەرپەرشتیاری ئەم پرۆژە ستراتیژیەیان دەكرد، بەڵام لە ئێستادا ئەو ڕووبەرە زۆرە كە بەهەزاران دۆنم دەبێت تەنها حەوت كەسی بۆ داناوە بۆ سەر پەرشتی و چاودێریكردنی كە ئەمە ژمارەیەكی زۆر كەمە و هیچیان پێناكرێت.

وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاور ئەوەشی خستەڕوو، بەفەرمانی وەزیری كشتوكاڵ لیژنەیەكی تایبەتمان پێكهێناوە بۆ خەمڵاندنی زیانەكان و لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیشدا دەركەوتووە كە نزیكەی 300 دۆنم لەو دارستانە سوتاوە، ئێمە هەموو هەوڵێكمان دەدەین بۆ دووبارە سەوزكردەوەی شاخی گۆیژە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و وەرگرتنی وتەی شایەتحاڵەکان، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی شاخی گۆیژە بەهۆی کەمتەرخەمی سێ گەنجەوە بووە کە نێرگەلەیان کێشاوە و پشکۆی نێرگەلەکە بووەتە هۆکاری ئەو کارەساتە
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this