گریزمان:” دەمانەوێت خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ببەینەوە”

0
482
گریزمان لە یاری بەرامبەر بە سوید

SNN Sport

ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، پاش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بە سوید کە شەوی رابردوو ئەنجامدرا و وڵاتەکەی توانی 1-0 بردنەوە تۆماربکات و  لێدانی سزای لە دەستدا، ئامانجی وڵاتەکەی لە پاڵەوانێتیەکە ئاشکرا دەکات.

گریزمان دەڵێت:” ئێمە دەمانەوێت خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ببەینەوە، هەموو یارییەکان بردنەوە بە دەست بهێنین، رۆژی سێشەممە دژی کرواتیا یارییەکی گەورەمان لە پێشە، لەسەرمان بردنەوە تۆماربکەین و 6 خاڵی تەواو بە دەست بهێنین”.

دواتر وتی:” یاری کردن بە بێ ئامادەبوونی هاندەر شتێکی نامۆ و سەیرە،رەنگە لایەنێکی ئەرێنی هەبێت،بەڵام ئێمە پێمان باشە هاندەران ئامادەی یارییەکان بن”.

لە کۆتایدا لەسەر یاریەکەی سوید وتی:” یارییەکی ئاڵۆز بوو، تیپی رکابەر لە هێڵی بەرگری رێکخراو بوو، لەسەرمانە لە هێڵی پێشەوە بە خێرایی یاری بکەین، بەڵام ئێستا بە شێوازێکی نوێ یاری دەکەین و دەبێت پشتی پێببەستین”.

گریزمان یەکەم یاریزانی فەرەنسییە لە مێژوودا، سێ لێدانی سزای لەسەر یەک لە دەست بدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this