لەبارەی پڕۆژەی بە هەرێمكردنی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە روونكردنەوە دەدرێت

0
222
پارێزگاى سلێمانى له‌ باشوورى كوردستان

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەهەرێمكردنی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، زۆر جیاوازە لەو لامەركەزیەتەی ئێمە داوامانكردووە بۆ پارێزگای سلێمانی، بەڵام هەردووكیشیان لە دەستووری عێراق رێگەپێدراون و هەریەكەیان ڕێكاری تایبەت بەخۆی هەیە.

سەباح شەهید فەتاح، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند: ئەو پڕۆژەیەی كە ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا و تایبەت بە بەهەرێمی كردنی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، پێشتر لەگەڵ ئێمە گفتوگۆی لەبارەوە كراوە، بەڵام ئێمە لامەركەزیەتی ئیداری و كارگێڕیمان بۆ ئەم قۆناغە پێباش بووە، بۆیە ئێمە داواكارییەكەمان ئاراستەی حكومەتی هەرێم كردووە بۆ جێبەجێكردنی لامەركەزیت بەڵام ئەوان بۆ بەهەرێمكردنی سلێمانی دەبێت داوا لە حكومەتی عێراق بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد: هەروەك چۆن داواكردنی لامەركەزیەتی ئیداری و كارگێڕی لە ڕووی یاساییەوە هیچ گرفتَكی نییە و مافێكی سروشتییە، بە هەمان شێوە داواكاری بەهەرێمكردنیش بە گوێرەی دەستوری عێراق یاساییە، ئەوەش دوو ڕێگای خۆی هەیە، یەكێكی لە ڕێگای ئەنجومەنی پارێزگا و بە دەنگی یەك لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا دەبێت و ڕێگای دووەمیش ئەوەیە كە بە ڕێگای ڕاپرسی یەك لەسەر 10ی دەنگی دەنگدەرانی سنووری پارێزگاكان دەتوانن داوای هەرێمی سەربەخۆ بكەن، بۆیە لە ڕووی یاساییەوە هیچ گرفتێكی نییە داواكردنی بەهەرێمكردنی پارێزگا، بەڵام لە ئێستادا زۆربەی حزبە سیاسیەكانی هەرێم لەسەر ئەوە هاوڕان كە بەهەرێمكردنی هیچ پارێزگایەك بۆ ئەم قۆناغە باش نییە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشكرد، ئێمە لە لیژنەی یاسایی هەركات زانیمان كە بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی بووەتە داواكارییەكی جەماوەریی و خەڵك بە پێویستی دەزانێت بكرێتە هەرێمی سەربەخۆ، ئەوا ئێمە لەكاتی خۆیدا بۆچوونی فەرمی خۆمان لەوبارەیەوە دەردەبرین، بەڵام گرنگە هەموو لایەك ئەوە بزانن كە داواكاری لامەركەزیەت و بە هەرێمكردن دوو شتی زۆر جیاوازن .

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەیار مولازم عومەر پڕۆژەیەکی سیاسی بەناوی “بەهەرێمکردنی پارێزگای سلێمانی” راگەیاند و وتی: “ئەم پڕۆژەیە بۆ ئەوەیە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین خۆیان حوکمی خۆیان بکەن”.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە لە سلێمانی سازیکردبوو، بەیار مولازم عومەر وتی: “ئەم دەڤەرە هەموو پاشخانێکی گەشەکردنی هەیە و دەکرێت خەڵکەکەی پشتیوان بن بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆژەیە”.

وتیشی بە گوێرەی دەستوور ئەم کارە بە چەند قۆناغێک دەکرێت، لەم دەڤەرەدا ملیۆنێک و 500 هەزار دەنگدەر هەیە، لە قۆناغی یەکەمدا دەبێت لەسەدا دووی دەنگدەران واژوو کۆبکەنەوە و داوای بەهەرێمبوون بکەن کە ژمارەیان دەگاتە 30 هەزار کەس، قۆناغی دواتر دەبێت عێراق بڕیاری لەبارەوە بدات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this