گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 6/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

0
300
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (6/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو…

 

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:

  • دوانەی داهاتوو.
  • پاڵەوانێکی بەرشەلۆنە.
  • سوارێز- یۆڤانتۆس، یانە ئیتاڵیەکە لەگەڵ ئۆرۆگواییەکە رێککەوتووە بە جیا راهێنان بکات و لە یاریزانەکانی تر جیا ببێتەوە و ئێستا کار بۆ بە دەستهێنانی پاسپۆرتی سەفەری ئەو یاریزانە دەکرێت تا بچێت بۆ ئیتاڵیا.
  • ڤیدال – ئینتەرمیلان.
  • سبەی بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات و دواتر دەگاتە میلانۆ، ئەمە ئەو دیارییەیە کە کۆنتی دەیەوێت، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەگات.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:

  • مۆراتا سەرنجی یۆڤانتۆس رادەکێشێت.
  • گەڕان بە دوای هێرشبەردا: هەمووکات خولی ئیسپانیا لە چاوەکانیدا هەیە.
  • لەوانەیە دۆگلاس کۆستا بتوانێت ببێتە کلیلی دورخستنەوەی مۆراتا لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، بەڵام هەمیشە بەربەستێکی سیمیۆنی هەیە.
  • ناپۆلی، هەموو شتێک لەسەر ئۆندێری یاریزانی یانەی رۆمایە.
  • لازیۆ، گرێبەستی گواستنەوەی مۆریچی کۆتایی هات و 20 ملیۆن یۆرۆ دەکەوێت.
  • کۆنتی چاوەڕوانیان دەکات لە ئینتەر، هەفتەی داهاتوو کۆلارۆڤ، ڤیدال ودارمیان دەگەن.

تۆتۆ سپۆرت:

  • یانەی یۆڤانتۆس بانگی کاڤانی دەکات.
  • بیانکۆنێری کێبڕکێ بۆ هێرشبەرێکی نوێ روناک دەکاتەوە، بەڵام هێشتا چاوەڕوانی سوارێزەو ئەم یاریزانەی وەکو پلانی دووەم داناوە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوەو پاراچی پەیوەندی پێوە کردووە.
  • دزیکۆ بەرگری دەکات،مۆراتا دووبارە ئەگەری دەرکەوتنی هەیە لە یۆڤانتۆس.
  • میلان 4-1 لە مۆنزا دەباتەوەو کوڕەکەی ماڵدینی گۆڵ دەکات و دەدرەوشێتەوە.
  • ئینتەرمیلان ڤیدال هەیە، یاریزانە چیللیەکە یاریزانی داهاتووی ئینتەرمیلانە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this