رۆژی سێشەمە شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا

0
248

مەودا مستەفا- SNN
هەرچەندە بڕیار وابوو ئەمڕۆ شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بچێتەوە بەغدا، بەڵام سەردانەكە دواخرا.

سەردانەکە دواخراوە بۆ رۆژی سێشەمەی ئەم هەفتەیە و وەفدەکە دەگەنە بەغدا و هەر ئەو رۆژەش لەگەڵ سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكوەزیران كۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نێو شاندەكە بەSNNی راگەیاند “هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ بچینە بەغدا، بەڵام بەهۆی چەند كێشەیەكەوە سەردانەکە هەڵوەشایەوە و رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا و لەگەڵ هەریەكە لە د. بەرهەم ساڵح سەرۆككۆمار و مستەفا کازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە .”

ئەوە سەرچاوەیە وتیشی: “شاندەكە بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و ئەندامێتی وەزیرانی دارایی و پلاندانان، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەچنەوە بەغدا”.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: تەوەری كۆبوونەوەكان تایبەتن بە پرسی بودجە و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسایی بودجەی ساڵی 2021ی عێراق و پشكی هەرێم لەو پرۆژەیاسایە کە چەند و بە چ میكانزمێك بەغدا رازی دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this