لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان: بەدواداچوون بۆ خاڵە سنوورییەكان دەكات

0
161

SNN

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: “لە داهاتوویەکی نزیكدا سەردانی خاڵە سنوورییەكان دەكەین تا راپۆرتێکی تێروتەسەل لەسەر ئەو خاڵە سنوورییانە بدەینە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان”.

دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا لە نێو بینای پەرلەمان دەرئەنجامەکەی خرایەڕوو.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە سەردانی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بكەن، تا وەك لیژنەی تایبەتمەند بەرچاویان ڕوونبێت لەڕێكارە ئیدارییەكانی ئەو خاڵە سنوورییانە.

دەشڵێت: “لەڕابردوودا ڕاپۆرتێكی وردیان ئامادە كردبوو پێشكەشی حكومەتیان كردووە، كە تێیدا چەندین تێبینی و ڕاسپاردەیان هەبووە تاوەكو حكومەت جێبەجێیانبكات”.

زیاد جەبار وتی: “لەبەیانییەوە سەردانی هەموو خاڵە سنوورییەكان دەكەن و بەسەریان دەکەنەوە”.
بەوتەی زیاد جەبار، دواتر ڕاپۆرتێكی ورد ئامادە دەكەن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان و ئەو سەرنج و تێبینیانەی لایان دروستدەبێت لەسەر كێشە و كەموكوڕییەكان، ڕاسپاردە و پێشنیاری خۆیان دەخەنەڕوو، چونكە داواكاری هەموومان لەحكومەت ئەنجامدانی چاكسازی بووە، ئەویش بەپێی یاسای چاكسازی.

وتیشی: “سەرنج و تێبینییەكانی خۆمان بەپێی ڕاپۆرت دەدەین بەسەرۆكایەتی پەرلەمان و لەوێشەوە حكومەتی لێ ئاگادار دەكەینەوە”.

لەبارەی ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجە لەعێراق، وتی: “حكومەتی ناوەند پرۆژەیاسای بودجە ئامادە دەكات، وەفدی هەرێمیش بەردەوام سەردانی بەغدای كردووە، ئومێدمان وایە حكومەت لەم ماوەیە مانگانە ئەو 320 ملیار دینار ڕەوانە بكات، بەڵام داواشمان ئەوەیە پشكی هەرێم لەبودجەی 2021ی بەغدا پارێزراو بێت، بۆ ئەوەی بەرچاوی ئێمە و هەرێمی كوردستانیش ڕوون بێت، تاوەكو حكومەتی هەرێمیش پرۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this