رۆشتنی گاریس بەیڵ بۆ ریاڵ مەدرید بە تەواوی قورس بووە

0
498
گاریس بەیڵ

SNN Sport

کەناڵی کواترۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، رۆیشتنی گاریس بەیڵ لە یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی ئاڵۆز بووەو یانەکەی ناتوانێت بە ئاسانی دەستبەرداری ببێت.

بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، بەیڵ ئامادە نیە دەست لە یەک یۆرۆی گرێبەستەکەی هەڵبگرێت،هەروەها ئەو یاریزانە هیچ گرنگی بە ئەوە نادات ئەگەر تەواوی ساڵەکە بە بێ یاریکردن بە سەر ببات و  لەسەر کورسی یەدەگ بێت.

بەیڵ تا ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەیە، لە نوێترین لێدوانیدا یانەی ریاڵ مەدریدی تۆمەتبارکرد کە لە وەرزی رابردوو رێگەی نەداوە مەدرید جێبهێڵێت و ئۆفەری 100 ملیۆن یۆرۆیی بۆ هاتووە.

ئەم ئەستێرە وێڵزییە زیدان وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ دەکات، چەند جارێک یانەکەی هەوڵیدا بیفرۆشێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this