جێگری به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى: راسته‌ رێژه‌ى تووشبوون به‌رزبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چووه‌

0
114
نه‌خۆشخانه‌یه‌كى كۆرۆنا له‌ سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN

SNN
جێگری به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: راستە نەخۆشخانەکان رێژەیەکی بەرچاو لە تووشبووانی کۆرۆنای تێدایە، بەڵام لەژێر چاودێری پزیشکيدان، ده‌شڵێت: به‌كارهێنانى چاره‌سه‌رى پلازما له‌ كوردستان پێش به‌شێك له‌ وڵاتانى جیهان بوو.

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی لە میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (ده‌نگى ئه‌مریكا) باس له‌ دۆخى كۆرۆنا له‌ پارێزگاى سلێمانى ده‌كات و ده‌ڵێت: “رێژه‌ى تووشبوون به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ پارێزگاى سلێمانى له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌دا، به‌ڵام هێشتا له‌ژێر كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چووه‌، ئه‌وه‌ش راسته‌ كه‌ نەخۆشخانەکان رێژەیەکی بەرچاو لە تووشبووانی کۆرۆنایان تێدایە، بەڵام لەژێر چاودێری پزیشکدان”.

له‌باره‌ى به‌كارهێنانى چاره‌سه‌رى پلازماى نه‌خۆشانى چاكبووه‌وه‌ى كۆرۆنا بۆ ئه‌و تووشبووانه‌ى كه‌ باسى ته‌ندروستیان ناجێگیره بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو  ‌: “بەر لە چەندین وڵات لە هەرێمی کوردستان چارەسەری پلازما بەکارهاتووە و سوودی بۆ بەشێک لە نەخۆشەکان هەبووه‌”.

عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، له‌باره‌ى خۆپارێزى هاووڵاتییان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: “هەرچەند هاووڵاتییان خۆپارێزی دەکەن، بەڵام بەپێی پێویست پابەندنین بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە، خراپی باری ئابووری خەڵک و نەبوونی مووچە ئەمانە هۆکارێک بوون لە رێگریکردن لەوەی هاووڵاتییان نەتوانن بە تەواوی پابەندی رێنماییەکان بن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this