فراکسیۆنەکانی پەرلەمان داوایەک دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن

0
346
دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان

 

ئەمرۆ 6ی ئایار کۆمەڵێک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان داوایەک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر کۆمەڵێک پەرلەمانتار.

لە داواکارییەکەدا هاتووە، نزیکەی دوو مانگە بەهۆی دۆخی خراپی تەندروستی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام نەدراوە، هەروەها هەرێم لە بەردەم کارەساتێکی گەورەی ئابوری و تەندروستیدایە، بۆ رێگریکردن لە قوڵبوونەوەی ململانێ لەنێوان فراکسۆنەکاندا داوا دەکەین ئەم بابەتە نەخرێتە هیچ دانشتنێکی پەرلەمانەوە تا نەبێتە پیشەیەکی خراپ بۆ کاری پەرلەمانتاری.

ناوی ئەو فراکسیۆنانەی کە واژۆیان دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.

1- فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی
2- فراکسیۆنی یەکێتیی نشتمانی کوردستان
3- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
4- فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان
5- فراکسیۆنی بەرەو ئیسڵاح (یەککگرتوو)
6- فراکسیۆنی نەوەی نوێ
7- فراکسیۆنی لیستی سەردەم
8- فراکسیۆنی یەکێتی نەتەوەی
9- فراکسیۆنی لیستی ئازادی
10- فراکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکومان
11- فراکسیۆنی پارتی چارەسەری تورکومان

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this