كەشناسی وادەی كۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرمای راگەیاند

0
3526

SNN- مەودا مستەفا
وتەبێژی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنیت: ئەو شەپۆلە گەرمایەی ئێستا هەیە تاوەكو ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت لە رۆژی پێنجشەممەوە كاریگەریەكانی نامێنێت.

بژار ئەكرەم ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كاریگەریەكانی تاوەكو ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و رۆژەی پێنچ شەممە كاریگەریەكانی بە تەواوەتی نامنێت.

وتیشی : بە پێی پێشبینیەكانی  ئێمە لە رێكەوتی 23ی ئەم مانگە بەدواوە وەرزی گەرما تەواو دەبێت و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكەی بەرچاو دادەبەزێت، چونكە لەو کاتەدا چووینەتە  وەرزی پایزەوە، تاوەكو ئەو كاتەش پلەكانی گەرما بە شێوەیەكەی گشتی بەرزتر دەبێت و لە كاتی رۆژدا پلەكانی گەرما 40 دەبێت و لە شەودا کەش فێنکتر دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this