9 یاریزانی بەرشەلۆنە لە پلانەکانی کومان نیە

0
2665
رۆناڵد کومان

SNN Sport

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ئێستاوە کارەکانی بۆ دەستبەرداربوون لە 9 یاریزان دەستپێکردووەو لەسەر داوای کومانی راهێنەر دەیەوێت دەستبەرداریان ببێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی بەرشەلۆنە دەیەوێت فلتەر لە لیستی یاریزانەکان بدات، لە هەموو یاریزانەکانی ئێستای یانەکە 9 یاریزان لە پلانەکانی رۆناڵد کومانی راهێنەر نین، دەبێت لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە دەستبەرداریان ببێت.

یاریزانەکانیش بریتین لە  سوارێز، ڤیدال، ئۆمتیتی، تۆدیبۆ،رافینیا، واگی، ئەلینا، میراندا و بۆسکێتس.

لە ئێستادا داهاتوو دوو یاریزان روون بووەتەوە، سوارێز پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس دەکات و ڤیدال یانەی ئینتەرمیلانی هەڵبژاردووە، ئەگەر حەوت یاریزانەکەی تر گرێبەستیان بۆ بێت، ئەوا بەرشەلۆنە دەستبەرداریان دەبێت، بەڵام تا ئێستا یانەکە بە فەرمی هیچی بە دەست نەگەیشتووە.

بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناو خراپی دۆخی دارایی یانەی بەرشەلۆنە، یانەکە پلانی نیە گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this