گەشەی ناوخۆیی عێراق لە پاشەکشەدایە

0
140

SNN

بە گوێرەی ئامارێک لە گۆڤاری گڵۆباڵ فاینانس لەبارەی گەشەی وڵاتانی جیهانەوە بڵاوکردووەتەوە، تێکڕا گەشەی ناوخۆیی عێراق لە ساڵی 2020دا 4.371- %.

بە گوێرەی ئەو ئامارەی کە بەردەستن، بەراورد بە ساڵی رابردوو تێکڕا گەشەی ناوخۆیی GDPی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە لەکاتێکدا ساڵی رابردوو رێژەکەی 3.914% بوو.
بە پێی ئامارە فەرمییەکان، گەشەی ناوخۆیی عێراق لەم چەند ساڵەی رابردوودا پاشەکشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ساڵی 2016 بە لوتکەی گەشەی ناوخۆیی عێراق دادەنرێت کە رێژەکەی گەیشتبووە 15.199%
گەشەی ئابووری دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی رێژەی هەژاریی و نەخۆشی و بێکاریی. ئەمە سەرەڕای ئەوەی دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاستی داهاتی تاک و داهاتی نیشتمانیی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this