قۆناغی دووەمی پرۆسەی بایۆمەتری دەستیپێکرد

0
288

SNN

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی قۆناغێکی دیکەی بایۆمەتری راگەیاند و دەڵێت: “بنەمایەكی سەرەكییە بۆ پێشكە‌‌شكردنی خزمە‌تی ئە‌لیكترۆنی”.

ئەوەشی راگەیاندووە “قۆناغی دووەمی بایۆمەتریمان دەستپێكرد كە بنەمایەكی سەرەكییە بۆ پێشكە‌‌شكردنی خزمە‌تی ئە‌لیكترۆنی و گە‌یشتن بە‌ حوكمڕانی دروست لەڕێی كەڵك وەرگرتن لە تەكنەلۆژیا”.

قوباد تاڵەبانی دەڵێت: “بڕیاریشماندا، پشتبەست بە یاسای چاكسازی، لیستی مووچەخۆران لە فرە ‌مووچە‌یی نایاسایی و خەڵكانی ناشایستە پاك بكەینەوە”.
دەشڵێت: “ڕەزامەندیشماندا لەسەر تۆماركردنی ئە‌و مووچەخۆرە‌ شایستانە‌ی كە‌ خۆیان تۆمار نە‌كردووە‌ لە‌ سیستە‌می بایۆمە‌تری بەپەیڕەوكردنی ڕێككارە‌ یاساییە‌كان”‌.

وێنەی کۆبوونەوەکە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this