بەشار ئەسەد: لەگەڵ رووسەکان لە زۆر لایەندا کۆکین

0
138

SNN

سەرۆکی سوریا رایدەگەیەنێت “وڵاتەکەی بە پەرۆشەوە سەیری سەرکەوتنی بواری وەبەرهێنان دەکات کە حکومەتی رووسیا دەستی داوەتێ لە سوریا، ئاماژە بەوەشدەکات “لەگەڵ رووسەکان لە زۆر لایەندا کۆکین”.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە شاری دیمەشقی پایتەخت پێشوازی لە یوری بۆریسۆڤ جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد .

لە کۆبوونەوەی هەردوولا لایەنی سوری و رووسیی جەختیان لەوە کردۆتەوە دەبێت کێشەی سوریا بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێت و هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

یوری بۆریسۆڤ جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا رایگەیاند “مۆسکۆ پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و خۆی بەرز هەڵدەسنگێنێت و پەرەشیان پێدەدرێت لە داهاتوودا”.

هاوکات بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا وتی: “وڵاتەکەی بە پەرۆشەوە سەیری سەرکەوتنی بواری وەبەرهێنان دەکات کە حکومەتی رووسیا دەستی داوەتێ لە سوریا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this