حکومەتی عێراق سەردانیکەرانی بیانی بۆ چلەی ئیمام حسێن قەدەغە دەکات

0
104

SNN

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا رایگەیاند “سەردانکردن بۆ بەشداریی لە یادی چلەی ئیمام حسێن لەلایەن حکومەتی عێراقەوە قەدەغە کراوە و هاووڵاتیانی ئێران بێبەش دەبن بۆ بەشداری لەو بۆنەیەدا”.

ئیرەج مەسجیدی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند “بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لایەنی عێراقی پێیراگەیاندووین کە ئەمساڵ هیچ بیانییەک بۆی نییە بەشداریی یادی چلەی ماتەمی ئیمام حسێن بکات بە هاووڵاتییانی ئێرانیشەوە”.

باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق یەکێکە لە ئەندامە سەرەکییەکانی لیژنەی چاودێری و رێکخستن و ئامادەکاریی ساڵانەی یادکردنەوەی چلەی ماتەمینیی ئیمام حسێن لە عێراق.

ساڵانە بە ملیۆنان زیارەتکار سەردانی شاری کەربەلا دەکەن لەعێراق و بەپێی ئەو زانیارییانەی لایەنە ڕەسمییەکانی عیراق ڕایانگەیاندووە: ساڵانە 20 – 25 ملیۆن کەس بەشدار دەبن لە مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن و لەو ژمارەیە لە عێراق و ئێران و زیاد لە 32– 35 وڵاتی جیاوازەوە دێن، لەوانە، پاکستان و ئەفغانستان و وڵاتانی قەفقاس و وڵاتانی عەرەبیی و دوورگەکانی کۆمۆرۆ و باشوری ئەفریقا و چین و سەنگاپورا و نیوزیلاند و تانزانیا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this