رەوشی کۆرۆنا لە دهۆک لە ژێر مەترسیدایە

0
198
پاریزگای دهۆک

SNN ـ مەودا مستەفا 

بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆک ڕایدەگەیەنێت “بەڕاستی دۆخی تەندروستی دهۆک لە ژێر مەترسییەکی گەورەدایە، رۆژانەش رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەبێت”.

هەمزە رزکی بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆک بە  SNNی ڕاگەیاند “دۆخی تەندروستی دهۆک  لە ژێر مەترسییەکی گەورەدایە و رۆژانەش ئامارەکان لەزیادبووندایە و بەشێکیشیان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، پێویستمان بەهاوکاری تەندروستی هەیە”.

وتیشی: “بە تەنها ئەمڕۆ 349 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 15 کەس دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و 3 کەسیش لەژێر ئامێری هەناسەداندان و دۆخی تەندروستییان لە ژێر مەترسی گەورەدایە، ئەگەر بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەی پێشووتر بکەین، دۆخەکە زۆر زۆر مەترسیدارە”.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوی رۆژانه‌ی ئەمڕۆ دووشەممەی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگەیاند “له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 24 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ كۆی 5050 پشكنین، 788 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this