رۆژی 12ی مانگی داهاتوو چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌ عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

0
107
عەدنان دەرجال

حسین کەرکوکی- SNN Sport

عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ لیژنه‌ی باڵا بۆ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی  له‌ عێراق، رێگه‌یداوە به‌ گه‌ڕانه‌وەی‌ چالاكییەکانی ‌لاوان و وه‌رزشییه‌كان له‌ رۆژی 12ی مانگی داهاتوو،پاش وه‌ستانی بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ .

ده‌رجال له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” چالاكییه‌ وه‌رزشی و لاوانییه‌كان  له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی گرنگی پابه‌ندبوون به‌ رێکكاره‌ ته‌ندروستییه‌ خۆپارێزییه‌كان و یاساكانی دووركه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ خۆ پاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ و هانی هه‌مووانی دا له‌ سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌ په‌یڕه‌وكردنی رێنمایی ته‌ندروستییه‌ فه‌رمییه‌كان  بۆ پارێزگاریكردن له‌ سه‌ر سه‌لامه‌تیان و سه‌لامه‌تی خێزانه‌كانیان و كۆمه‌ڵگا ” .

ده‌رجال روونیكرده‌وه‌ كه‌ ” ئه‌و رۆژانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ پێش ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كان ، ده‌رفه‌تێك ده‌بێت له‌ به‌رده‌م یانه‌ و یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان و سەنته‌ره‌كانی لاوان و وه‌رزش و قوتابخانه‌كانی به‌هره‌ وه‌رزشییه‌كان بۆ خۆئاماده‌كردن و ئامادەكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی”.

وتیشی:” ئه‌م رێکكاره‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان و پاڵه‌وانێتییه‌كانی عه‌ره‌بی و ئاسیایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لە پێناو ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت  له‌ به‌رده‌م لاوانمان و وه‌رزشكارانمان  له‌ یانه‌ و یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانیان له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان و شیاوکردنیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشترین ئه‌نجامه‌كان له‌ به‌شدارییه‌كانیان لە پاڵه‌وانێتیه‌ ناوخۆی و عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان “.

پێشتر وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش نووسراوێكی به‌ واژووی عه‌دنان ده‌رجال ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی كردبوو سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌زامه‌ندی  له‌ سه‌ر ده‌ستپێكردنی چالاكی‌ لاوان و وه‌رزشییه‌كان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان و له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان، له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this