قەشەی کەنیسەیەکی بەناوبانگی سوید دەستدرێژی دەکاتە سەر منداڵان

0
398

SNN

پۆلیسی سوید کاربەدەستێکی باڵای کڵێسای کرونونبێرگ دەستگیر دەکات کە بەشێوەیەکی توندوتیژ ساڵانێکی زۆرە دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر منداڵان.

پۆلیسی سوید دەڵێت: “ئەو قەشە باڵا دەستە چەندینجار بەزۆر و بە رێگەی توند منداڵانی ناچار بە سێکس کردن لەگەڵیان کردووە و بۆ ئەو کارەشی سوودی لە پێگە و شوێنە ئاینییەکەی خۆی وەرگرتووە.

بەوتەی پۆلیس، ئەو قەشەیە لە چەندین جێگە و تەنانەت لە ناو ستۆکهۆڵمی پایتەختیش هەستاوە بەو کارە و لەنێوان ساڵانی 2012 – 2018 خەریکی ئەو کردە ناشرینانە بووە.

دادگای شاری فیکخۆ لەئێستادا چاوەڕێی کۆکردنەوە و ئامادەکردنی بەڵگەی سەلمێنەرە بۆ تاوانەکە کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو فەرمانی قۆڵبەستکردنی بۆ وەشەکە دەرکردبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this