خێرا ترە لە دەنگ… فڕۆکە نوێیەکەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئاشکرا کرا

0
563

SNN

کۆمپانیایەکی بواری فڕۆکەوانیی توانی گرێبەستی پەرەپێدانی فڕۆکە نوێیەکەی سەرۆکی ئەمریکا بباتەوە کە بەجۆرێک دیزاین کراوە لە دەنگ خێرا ترە.

کۆمپانیای “Hermeus” گرێبەستی پەرەپێدانی ئەو فڕۆکەیەی بۆ دەرچووە و بەجۆریک دیزاین کراوە کە بزوێنەرەکەی ئەوەندە خێرایە لە ماوەی 90 خولەکدا دەتوانێت لە شاری نیویۆرکەوە بگاتە پاریس لە فەڕەنسا.

سایتی بزنس ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە “فڕۆکەکە ئەوەندە خێرایە کە توانای بڕینی 3300 میلی هەیە لە کاتژمێرێکدا، واتا ثێنج جار لە دەنگ خێرا ترە”.

چاوەڕێشدەکرێت کۆمپانیای بۆینگ فڕۆکە نوێیەکەی رادەستی کۆشکی سپی بکات کە لە جۆری 747-8  ە و فڕۆکە خێراکەی کۆمپانیای هێرموێس-یش پاش 10 ساڵی تر بکەوێتە خزمەتی سەرۆکی ئەمریکاوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this