دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینی لە %21، تاكەی بەردەوام دەبێت؟

0
5923

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەهۆی واژونەكردنی رێككەوتنی نێوان هەولێرو بەغدا و دیارینەكردنی ئەو بڕە پارەیەی كە بڕیارە حكومەتی عێراق بیداتە حكومەتی هەرێم، دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەش بە لێبڕینی %21 دابەشدەكرێت، هاوكات ئەگەر عێراق و هەرێمیش واژوی رێككەوتن بكەن بە ناردنی 320 ملیار دینار ئەوا دابەشكردنی مووچە تا كۆتایی ئەمساڵ بە لێبڕینی لە%21 دەبێت بەڵام دابەشكردنی مووچە كەمێك خێرا دەبێت، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش دەڵێت حكومەت هیچ ڕاوێژێكمان پێناكات.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لەبەرپرسێكی سەر بە وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، هەرچەندە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا واژو لەسەر رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بكرێت بۆ دیاریكردنی بڕی ئەو پارەیەی كە عێراق دەیداتە هەرێم لەبەرامبەر پێدانی لە%50ی داهاتی خاڵە سنوورییەكان، بەڵام تا ئێستا ئەو رێككەوتنە واژو نەكراوە، ئەمەش وایكردووە كە حكومەتی هەرێم هاوشێوەی دوو مانگی ڕابردوو بە 60 ڕۆژ و بە لێبڕینی لە%21 مووچەی مانگی نیسان دابەشبكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەگەر حكومەتی هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێككەوتن و بەغدا بڕیار بدات بە ناردنی بڕی 320 ملیار دینار، ئەوا دیسان حكومەتی هەرێم ناتوانێت بە بێ‌ لێبڕین مووچە دابەشبكات، چونكە بە وتەی بەرپرسانی حكومەت بڕی ئەو 320 ملیارە لەگەڵ داهاتی فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ دەتوانن بە لێبڕینی لە%21 مووچە دابەشبكەن بەڵام بەبێ‌ دواكەوتن، بۆیە هەموو ئەگەرەكان ئەوە دەخەنەڕوو كە تا كۆتایی ئەمساڵ دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینی لە%21 دابەشدەكرێت و ئەگەر لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە پشكی هەرێم لە بەشە بوودجەی گشتی عێراق وەك خۆی بنێردرێت ئەوا دەتواندرێت بە زیادەوە مووچە دابەشبكرێت و دەست بەپلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانیش بكرێت”.

زیاد جەبار، “سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاوباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی رایگەیاند: تا ئێستا بەرپرسانی حكومەتی هەرێم بە فەرمی هیچ روونكردنەوەكیان بە ئێمە نەداوە لەبارەی بەردەوامی دابەشكردنی مووچە بە لیبڕینی لە%21، هەروەك چۆن بۆ لێبڕینی لە %21 ی مووچەی فەرمانبەران پشت بە هیچ یاسایەك نابەست و بە نایاسایی ئەو كارەی كرد، بۆیە بۆ هەر لێكەوتەیەك ئەوا خودی حكومەت خۆیان بەرپرسیارن، چونكە هیچ ڕاوێژێك بە ئێمە نەكراوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this