عێراق.. سەرجەم دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران دەکرێنەوە

0
651
SNN

حکومەتی عێراق بڕیاریدا لە رۆژی ١٢ی ئەیلوولەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان دەستپێبکاتەوە دوای ئەوەی لە مانگی ئازاری رابردووەوە بەهۆی رێککارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخران.

ئەندامی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، بڕیاردرا بە دەوامکردنی فەرمانبەران لە وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکەی حکومەت بە رێژەی لەسەدا 50.

عومەر وائیلی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لیژنەکە بڕیاریداوە بە دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان لە هەموو رۆژەکانی هەفتەدا.

لە 8ی ئازاری رابردوو، دەستەی دەروازە سنوورییەکان بڕیاریدا بە داخستنی پێنج دەروازەی سنووری وشکانی لەگەڵ ئێران کە هەریەک لە دەروازەکانی شەلامچە لە پارێزگای بەسڕە، شەیب لە پارێزگای میسان، زرباتییە لە پارێزگای واست، مونزرییە و مەندەلی لە پارێزگای دیالە بە ڕووی ئاڵوگۆڕی بارزگای لەگەڵ ئێران.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this