جێگرەوەکەی سۆران عومەر ئەمڕۆ سوێندی یاسایی دەخوات

0
194

SNN-عەلی حەسەعید

دوای ئەوەی كۆمەڵی ئیسلامی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكرد بۆ جێگرەوەی (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری دەستلەكاركیشاوەی ئەو حزبە، هاوكات لە ڕێگەی وەرگرتنی سیڤی كۆمەڵی ئیسلامی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی پڕدەكاتەوە.

عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی كە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی كوردستان وەك جێگرەوەی (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی دەستبەكاردەبێت بە SNN راگەیاند: بە گوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كە لە دواین هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی واژۆی لەسەر كراوە بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، پۆستی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی، بەركەوتەی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، “تا ئێستا ئەو ڕێككەوتنە لە نێوان ئەو چوار هێزە سیاسییە ڕێز لێگیراوە و هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ هەڵوەشندنەوەی، بۆیە ئێمە وەك كۆمەڵی ئیسلامی ئەو پۆستە بە پشكی خۆمان دەزانین و كۆمەڵی ئیسلامیش كاندیدێك بۆ پڕكردنەوەی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی دیاریدەكات”.

بەڕێوەبەری گشتی چاودیری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، چەند ڕۆژێكە كۆمەڵی ئیسلامی دەستی بەوەرگرتنی سیڤی كردووە بۆ دیاریكردنی كەسێكی شایستە وەك بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this