شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی گەیشتە بەغدا

0
346

SNN-مەودا مستەفا

کەمێک پێش ئێستا شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی پرسی بودجەی ساڵی داهاتوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN کە لە سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە وەریگرتووە، شاندەکەی هەرێم پێکهاتوون لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیری پلاندانان، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارە لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆببنەوە.

ئەوە سەرچاوەیە وتیشی: تەوەری كۆبوونەوەكان تایبەتن بە پرسی بوودجە و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و گفتوگۆکردن لەسەر  پرۆژە یاسایی بوودجەی ساڵی 2021ی عێراق و پشكی هەرێم لەو پرۆژە یاسای چەند و بە چ میكانزمێك بەغدا رازی دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this