گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 8/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
692
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (8/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • رامۆس” هێرشبەری سەرەڕم”
  • رامۆس گەڕایەوە بۆ گۆڵکردن و سەرکردایەتی ئیسپانیای کرد بۆ تۆمارکردنی دوو گۆڵی مێژوویی لە ئۆکرانیا ، کە لە ئێستادا ناوی لە لیستی گۆڵکارانی مێژووی وڵاتەکەیەتی.
  • رامۆس توانیویەتی 18 گۆڵ لە وەرزەکانی 2018-2019 بکات کە 11 گۆڵی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بووەو 7 گۆڵ لەگەڵ ئیسپانیا، 11ی بە لێدانی سزاو 7 گۆڵی بە لێدانی سەر بووە.
  • لە کۆتا دوو وەرزدا 34 گۆڵی کردووە،ژمارەکانی هاوشێوەی یاریزانانی وەک بەیڵ، مۆراتا،رۆدریگۆ، جێرارد مۆرینۆو لاوتارۆیە.
  • لە وەرزەکانی 2019-2020 توانیویەتی 16 گۆڵ بکات کە 3 گۆڵی بۆ ئیسپانیا بووە،9 گۆڵ بە لێدانی سزاو 5 بە لێدانی سەر بووە،گۆڵێک لە کاتی یاری بووەو گۆڵێک بە لێدانی راستەوخۆ بووە.
  • جەیمس رۆدریگێز بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ئێڤەرتۆنەوە کرد.

ئاس:

  • میسی 17
  • میسی دەستبەرداری قەیرانەکانی دەبێت لەگەڵ بەرشەلۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکان، پێش یارییەکانی وەرزەکە، ئەمەش پاش 17 ساڵ لە یەکەم دەرکەوتنی لەگەڵ بەرشەلۆنە.
  • رۆژی یەکشەممە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردووەو رۆژی دووشەممە یەکەم کەس بووە هاتە راهێنانەکان، بەڵام بە جیا راهێنانی کردووە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • تاقیکردنەوەی میسی.
  • لیۆ جارێکی تر پەیوەندی بە یانەکەیەوە کردەوە، بەڵام بە جیا راهێنانی کرد، ئەمەش بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا.
  • دوێنێ کومان بە میسی راگەیاندووە تۆ سەرکردەی یانەکەی،وە ئەو دڵنیایە کە بە پەرۆشی بۆ میسی دەگەڕێنێتەوە.
  • یانەی لیۆن داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دیپای.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ مانچستەرسیتی بکات بۆ گواستنەوەی ئیریک گارسیا بکات.

سپۆرت:

  • بە خێربێیتەوە بۆ ماڵەکەت ئەی لیۆ میسی.
  • میسی گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان دوای ئەوەی بڕیاری مانەوەی دا.
  • ئەو یاریزانە ماوەی نیو کاتژمێر لەگەڵ کومان کۆبووەتەوە و پێی راگەیاندووە زۆرترین بەشداریت پێ دەکەم.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this