رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی پێنج مانگی فەرمانبەرانی فیدراڵی لە هەرێم درا

0
3796

SNN

سێ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رایگەیاندراوێکدا وتوویانە: وەزارەتی دارایی و ناوخۆی فیدراڵی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی فیدراڵی (رەگەزنامە و نفوس، پاسپۆرت، نشینگە) چارەسەرکردووە، بۆ مانگەکانی چوار، پێنج، شەش، حەوت و هەشت.

ئەو سێ ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتوویانە: (لیوا عسام) بەرێوەبەری گشتی دارایی وەزارەتی ناوخۆ واژووی لەسەر تەمویلی موچەی ئەو فەرمانگە فیدڕاڵییانەکردووە و هەر ئەمرۆ سەرۆک وەزیران واژووی لەسەر دەکات و پارەکە رەوانەی هەرێم ئەکرێت.

بەپێی بریارەکە بۆ هەر مانگێک یەک ملیار و 800 ملیۆن دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت کە دەبێت بێ لێبرین مووچەی ئەو پێنج مانگە دابەشبکرێت و هیچ بیانووییەک نییە بۆ لێبڕین یان دواخستنی مووچەی ئەو فەرمانگانە، چونکە سەرەڕای ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت داهاتی ئەو فەرمانگانەش لای حکومەتی هەرێمە و بۆ بەغدا ناگەڕێتەوە. بۆیە هەر بریارێک بۆ کەمکردنەوەی موچەی ئەو فەرمانگە فیدڕاڵیانە لەلایەن هەرێمەوە لێپرسینەوەی لێدەکەوێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this