بەیڵ و ماریانۆ دیاز لە ریاڵ مەدرید دەمێننەوە

0
484
ماریانۆ دیاز و بەیڵ

SNN Sport

سەرچاوەیەکی ئیسپانی باس لەوە دەکات، ئەگەری مانەوەی هەریەکە لە گاریس بەیڵ و ماریانۆ دیازی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید هەیە و پێشبینی دەکرێت لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە یانەکە جێنەهێڵن.

پێگەی کواترۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، ئەگەر گرێبەستی شیاو بە دەستی ئەم دوو یاریزانە نەگات هاوشێوەی ئەو مووچە بێت کە لە ئێستا لە یانەکە وەریدەگرن، ئەو دوو یاریزانە یانەی ریاڵ مەدرید جێناهێڵن.

ئەمە لە کاتێکدایە، یانەی ریاڵ مەدرید لە دوو ساڵی رابردوو بە جددی کاری لەسەر فرۆشتنی گاریس بەیڵ کردووە،بەڵام گرێبەستێکی شیاوی بە دەست نەگەیشتووەو ئەو یاریزانەش هەرچەندە کەمترین خولەک یاریکردووە، بەڵام ماوەتەوە.

بەیڵ تا ساڵی 2022 گرێبەستی هەیە، ماریانۆ دیازیش تا ساڵی 2023 ، زیدان ئەم دوو یاریزانەی لە پلانەکانی دورخستووەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this