لە چەند مانگی داهاتوودا ئابووری جیهان دەبوژێتەوە

0
127

SNN

مۆرگان ستانڵی ئابووریناس و وەبەرهێنەری دیاری ئەمریکی پێشبینی دەکات بەشێوەیەکی گشتی لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا ئابووری جیهان تا ئاستی پێش کۆرۆنا ببوژێتەوە، ئەم وادەیەش سێ مانگ زووترە لەوەی کە پێشتر پێشبینی دەکرا.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەبارەی بوژانەوەی ئابووری جیهان لێدوانی ئەو ئابووریناسە وەرگرتووە کە وتوویەتی: “ئاماژەکان دەریدەخەن، ئابووری جیهان بەرەو بوژانەوە دەڕوات، ئەو گۆڕانکاریەش بەشێوەیەکی بەرچاو دەردەکەوێت،

ئەمە بەراورد بە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەشێک لە کەرتەکانی وڵاتانی پەکخستبوو.

ئەو ئابووریناسە دەڵێت: وڵاتان توانیویانە باشتر دۆخی تەندروستی وڵاتەکەیان بەڕێوەببەن.

ئەو ئابووریناسە دەشڵێت، بوژانەوەی ئابووری لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاواز دەبێت، سەبارەت بە ئەمریکا، پێشبینی دەکرێت لە چارەکی دووەمی ساڵی داهاتوودا ئابووریەکەی بگاتەوە تاستی پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this