ڤاكسینی كۆرۆنا دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان

0
435

SNN- مەودا مستەفا

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: هەر كاتێك ڤاكسینی كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوببێتەوە، هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ دەستی دەکەوێت.

دكتۆر خاڵس ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی تەندروستیی عێراق و وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە زووترین كات ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان دەست دەخەن.

وتیشی: “ماوەیەكی زۆرە هەردوو وەزارەتی تەندروستیی عێراق و هەرێمی كوردستان كار بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكەن، لەگەڵ وڵاتان ڕێككەوتوون كە هەر كاتێك ڤاكسینەكە بە فەرمی بڵاوبووەوە، بەشی عێراق بنێرن و بێگومان دوای ناردنی بۆ عێراق، بەشی هەرێمی كوردستانیش دەدرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this