“وەزیری دارایی هەرجارەو بە شێوەیەك وەڵامی پرسیارەكانمان دەداتەوە”

0
356
كاروان گه‌زنه‌يى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له‌ په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN- مەودا مستەفا

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەێنێت: لەمانگی 12ی ساڵی 2019وە پرسیارمان ئاڕاستەی وەزیری دارایی كردووە لەسەر دۆخی مووچەخۆران و بوودجە و دواكەوتنی مووچە، بەڵام هەر جارە و بەجۆرێك لەپەڕلەمان وەڵامی ئێمە دراوەتەوە.

كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفڕاكسیۆنی یەكێتی لەكۆنگرەیەكەی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئەیلولی 2020ی پەڕلەمانی كوردستان، بەگوێڕەی پەیڕەوی ناوخۆ داوای خاڵی پەیڕەویم كرد، بەڵام سەرۆكی پەرلەمان ڕێگەی نەدا بەتەواوی قسەبكەم و داوای كرد لەدەرەوە قسە بكەم، بۆیە بەڕای گشتی رایدەگەیەنم كە لەمانگی 12ی ساڵی 2019دا پرسیارمان ئاڕاستەی وەزیری دارایی كردووە لەسەر دۆخی مووچەخۆران و بوودجە و دواكەوتنی مووچە، بەڵام هەرجارە و بەجۆرێك لەپەڕلەمان وەڵامی ئێمە دراوەتەوە، بۆیە لەسەر ئەوە داوای پرساندنی وەزیری داراییمان كردووە، دوای 10 مانگ تائێستا پەڕلەمان نەیخستۆتە بەرنامەی كار، لەكاتێكدا بەگوێرەی پەیڕەو تەنها 14 ڕۆژ بۆیان هەیە پڕساندن دوابخەن، كەچی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەبێ هیچ هۆكارێك ماوەیەكی زۆر ئەو بابەتەی دواخستووە.

ئەوەشی خستەڕوو، “نزیكەی 100 پرسیار و یاداشت دەبێت بۆ حكومەتمان ناردووە بەشێكیان لەسەر كێشەكانی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و داهات بووە، بەڵام هەموو وەڵامەكان ئەوە بووە پرسیارەكان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی هەرێمی نەوت وگاز بكەین كەچی بەدرێژای ماوەی كابینەی نۆیەم ئەو ئەنجوومەنە كۆبوونەوەیەكیشی نەكردووە”.

لەبارەی بەرنامەی كار وتی، “مووچە بەنایاسایی بەڕێژەی لە %21 دەبڕدرێت و 7 ساڵە یاسای بوودجە نایەتە پەرلەمان كە یەكێكە لەئەركە سەرەكیەكان، بەداخەوە بەدرێژایی دووساڵی پەرلەمان 10 یاسا و بڕیارمان دەركردووە نەمان توانیوە بەدواداچوونی بۆ بكەین چونكە بە 7 مانگ وەڵامی پرسیارێكی پەڕلەمانتاران دەدرێتەوە، ڕاستە ئەو بابەتانەش گرنگن بەڵام بابەتی گرنگتر هەن كە ئیحتكاری سیاسی هەیە و یاسای بوودجە نیە و دۆخی دارایی خراپە و خەڵك ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بكەن و مووچە بەدوومانگ بدرێت مووچە خۆر ناتوانن كرێی خانوو بدەن، بۆیە ئەگەر بەرنامەی كار بەم شێوەیە بێت من لەدانیشتەكە دانانیشم و تەواوی دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانیش بەرپرسن لەبەرنامەی كار”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this