“ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌ى عێراق به‌ رێژه‌ى سه‌دى دیارى نه‌كرێت”

0
2180
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN – بڕیار محه‌مه‌د

ئەندامێكى لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیه‌نێت: ئاراسته‌یەك هەیە كە ئیدی بۆ پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق، واز لە رێژەی سەدی بهێنرێت، چونكە بەغدا هیچ كاتێك پابەندی ئەوە نەبووە كە پشكی هەرێمی كوردستان بەو رێژەیه‌ى خۆی دیاریدەكات بە تەواوەتی بیدات

شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند: ” ئاراسته‌یەك هەیە كە ئیدی بۆ پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق، واز لە رێژەی سەدی بهێنرێت، چونكە بەغدا هیچ كاتێك پابەندی ئەوە نەبووە كە پشكی هەرێمی كوردستان بەو رێژەیه‌ى خۆی دیاریدەكات بە تەواوەتی بدات”.

وتیشی: “بەپێی رێژەی دانیشتووانی عێراق بێت، دەبێت پشكی هەرێمی كوردستان نزیكەی 15% بودجەی عێراق بێت، بەڵام بەغدا پابەندی ئەوە نابێت، هیچ كاتێكیش ئەو رێژەیەی لە بودجە بە تەواوەتی نەناردووە، بۆیە رێككەوتن لەسەر بڕێك پارە دەكرێت نەك رێژەی سەدی”.

پێشتر بەغدا ‌و هەولێر لەسەر ئەوە رێككەوتن تاوەكو پەسەندكردنی پرۆژە ‏یاسای بودجەی 2021ی عێراق، بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی ‏كوردستان بنێرێت ‌و هەرێمی كوردستانیش 50% داهاتی خاڵە ‏سنوورییەكان رادەستی بەغدا بكات،‏ بەڵام گفتوگۆكانی داهاتووی نێوان هەردوولا بۆ بودجەی ساڵی 2021 و دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان دەبێت لەو بودجەیه‌دا بەر لە ناردنی بۆ پەرلەمان، له‌ ئێستاشدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ شاندى هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، له‌ به‌غدان و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌نجامداوه‌.

بەشی بکە لە
تاگەکانئابوورى
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this