كار بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ سه‌رۆكی  یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ ده‌كرێت

0
408
بارتۆمیۆ

SNN Sport

هه‌ڵمه‌تێكی پاڵپشتی كراو له‌ پاڵێوراوانی پێشبینی كراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ ده‌ستی پێكرد ، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئه‌نجامدانی ده‌نگدان له‌ سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌  سه‌رۆكی ئێستای یانه‌كه‌ ( جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ ) له‌ ژێر درووشمی ( زیاتر له‌ ته‌نها ده‌نگدانێک ).

گرووپه‌كه‌ ئاماژی بۆ ئه‌وه‌ كرد كە واژۆی 7500 ئه‌ندامی یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ ،  له‌ كاتێكدا ده‌بێت بگاته‌ 16520 واژۆ تا رۆژی 17 ئه‌یلوول بۆ  ئه‌نجامدانی ده‌نگدان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ بارتۆمیۆ.

له‌ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌  له‌ هه‌وڵه‌كانی ده‌بێت ره‌زامه‌ندی دوو له‌ سه‌ر سێی ژماره‌ی گشتی ئه‌ندامانی به‌رشەلۆنه‌ (150 هه‌زار ئه‌ندام ) به‌ ده‌ستبهێندرێت له‌ سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ بارتۆمیۆ و بانگهێشتی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

بارتۆمیۆ له‌ توانایدا نه‌ماوه‌ خۆی بپاڵێوێت سه‌ر له‌ نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه‌ ، چونكه‌ له‌ ئێستادا له‌ دووه‌مین ماوه‌ی سه‌رۆكایەتیدایه‌ ، به‌ڵام  داوای كرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان  له‌ ئازاری 2021دا و پێش 3مانگ له‌ واده‌ی دیاریكراودا ،پاش شكسته‌ سه‌ر شۆرییه‌كه‌ 2-8 له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایرن میونخ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this