بەرواری ده‌ستپێكردنی  وەرزی نوێی خولی فوتساڵی عێراق دیاری کرا

0
142
دیمەنێکی یاری فوتساڵ

SNN Sport

لیژنه‌ی فوتساڵ  له‌ ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ی  یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بەرواری سەرەتایی بۆ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ راگه‌یاند.

محه‌مه‌د جبوری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌  له‌ لێدوانێكیدا وتی:” لیژنه‌ی  فوتساڵ له‌ ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ 13ی مانگی تشرینی دووه‌می دیاری كردووە بۆ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خولەکە “.

رونیكرده‌وه‌ كه‌:” واده‌ی دیاری كراو كۆتایی نیه‌ و ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری هه‌یه‌ ، به‌پێی ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ وڵات تیایدا گوزه‌ر ده‌كات، ئەمەش له‌ سایه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ و هه‌روه‌ها رێپێدان به‌ یانه‌كان له‌ پێناو ئاماده‌كاری باشتر”.

جێی باسه‌ كه‌ لیژنه‌ی باڵا بۆ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی بریاریدا به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكی وه‌رزشی له‌ 12 ی ئه‌م مانگه‌دا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this