لە شاری بەغدا کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ دەستیپێکرد

0
311

SNN-

مێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی حکومەتی فیدراڵ و شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا دەستیپێکرد.

اوەڕێدەکرێت کۆبوونەوەکانی ئەمجارە چارەسەرێکی تا رادەیەک کۆتایی بۆ کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دابنێت و چارەنووسی دانوستانەکان بە ئاڕاستەیەکی باشدا ببات.

شاندەکەی هەرێم پێکهاتوون لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیری پلاندانان، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و تەوەری كۆبوونەوەكان تایبەتن بە پرسی بوودجە و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و گفتوگۆکردن

لەسەر پرۆژەیاسایی بودجەی ساڵی 2021ی عێراق و پشكی هەرێم لەو پرۆژەیاسایە چەندە و بە چ میكانزمێك بەغدا رازی دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this