مووچەی یەکەی پاسەوانی و چەند لیوایەکی دوادەکەوێت

0
4710

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە SNNی راگەیاند: “مووچەی یەکەی پاسەوان، زێرەڤانی و لیواکانی نەوت و گاز دوا دەکەوێت و لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ دابەشناکرێت”.

پاسەوانی تایبەت دوو جۆری هەیە ئەوانەی پاسەوانی بەرپرسانی حزبی و بارەگە حزبییەکان ئەمجارە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ دابەشناکرێت ئەو پاسەوانانەشی کە لەگەڵ پەرلەمانتارو وەزیرو بەرپرسانی پلە تایبەت و دادوەرەکان دەوام دەکەن ئەوانە مووچەکانیان پێدەدرێت.

وتیشی: “هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەی ئەوانە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی پارەی پێویست کە پارەی تەواو لەبەر دەستنییەو بەشێکیشی پەیوەندی بە گەندەڵییەوە هەیە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this