حه‌بیب بیر له كۆتاییهێنان به‌كاروانی وه‌رزشی خۆی ده‌كاته‌وه

حەبیب نور ماگومیدۆڤ
SNN Sport
حه‌بیب نور ماگومیدۆڤی رووسی و پاڵه‌وانی رێكخراوی (UFC) بۆ هونه‌ره جه‌نگییه تێكڵاوهكان له كێشی سووكدا، كۆتاییەكی نزیكی بۆ كاروانه پیشه‌ییه‌كه‌ی ئاشكراكرد.
پێگه‌ی (rsport.ria) لێدوانی حه‌بیبی ته‌مه‌ن 31 ساڵی گواسته‌وه كه تیایدا دەڵێت:” له ته‌مه‌نی سی و پێنج ساڵیدا ، مەحاڵه ركابه‌ری بكه‌یت له جۆری كێشی سووكدا ، من خۆم له سه‌ر ئاستی پیشه‌یی له ته‌مه‌نی 35 یان 45 ساڵیدا نابینمه‌وه ، من ئێستا له لوتكه‌ی توانا جهستهییهكهمدام ، به‌ڵام هەست به‌وه ده‌كه‌م كه هه‌موو شتێك كاتییه “.
هه‌روه‌ها وتی:” ده‌مه‌وێت بهدهربم ، به‌ڵام له مه‌ترسییه ته‌ندروستیه‌كان تێده‌گه‌م ، له ماوه‌ی كاروانمدا رووبه‌ڕووی زیانێكی كه‌م بوومه‌ته‌وه ، سه‌رەڕای ئه‌وه‌ی وهرزشەکەم زۆری به‌ركه‌وتنه ، له‌م رووه‌وه بە بەختبووم و ده‌مه‌وێت خۆم رزگار بكه‌م و نه‌بمه پەکكهوته له ته‌مه‌نی 40 یان 50 یاخود 60 ساڵیدا “.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
گومان لە مانەوەی زیدان هەیە
2021-01-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17