مامۆستا شه‌هرام به‌ كه‌فاله‌تى 5 ملیۆن دینار ئازاد كرا

0
263
شه‌هرام نامیق، ده‌ستگیركراو | فۆتۆ: SNN

SNN – بڕیار محه‌مه‌د

مامۆستا شه‌هرام ئه‌و هاووڵاتییه‌ى كه‌ ماوه‌ى 16 رۆژ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا به‌بێ هه‌بوونى هیچ دۆسیه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ ئازاد كرا.

شه‌هرام قادر، كه‌ پیشه‌ى مامۆستایه‌ به‌ تۆمه‌تى به‌شداریكردن له‌ خۆپیشاندان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى شارى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیر كرا، بۆ ماوه‌ى 16 رۆژ  به‌بێ هه‌بوونى هیچ دۆسیه‌یه‌ك له‌ دادگا له‌سه‌رى به‌ ده‌ستبه‌سه‌رى هێڵرایه‌وه‌.

رێبین سەباح، پارێزه‌رى شه‌هرام نامیق كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ SNNى راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ مامۆستا شه‌هرام به‌ كه‌فاله‌تى 5 ملیۆن دینار ئازاد كرا”.

پێشتر رێبین سەباح له‌باره‌ى ورده‌كارى كه‌یسه‌كه‌وه‌ به‌ SNNى راگه‌یاندبوو: “ماوەی 16 رۆژە لەسەر فەرمانی عه‌مید دلێر نه‌جار، بەڕێوه‌بەری پۆلیسی هەولێر مامۆستا شەهرام دەستگیركراوە، لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی هەولێر ده‌ستبه‌سه‌ره‌‌، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە مامۆستا شەهرام هیچ سكاڵایەكی لەسەر نییە لە دادگای هەولێر، ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ به‌بێ هیچ هۆكارێكى یاسایی ده‌ستبه‌سه‌ره‌”.

له‌ چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا به‌ تۆمه‌تى به‌شداریكردن له‌ خۆپیشاندانى بێ مۆڵه‌ت هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر زیاتر له‌ 20 چالاكوان و گه‌نجیان له‌ناو بازاڕى شارى هه‌ولێر ده‌ستگیر كرد، پاش ماوه‌یه‌ك به‌شێكیان ئازاد كران، به‌ڵام تائێستاش به‌شێكیان ئازاد نه‌كراون.

بەشی بکە لە
تاگەکانهەولێر
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this