ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێم: 545 تووشبوو، 312 چاکبوونەوە تۆمار کرا

0
143
کۆرۆنا

SNN

ئەمڕۆ چوارشەممە وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم ئامارى رۆژانه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 545 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراون، 19 تووشبوو گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و 312 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكردووه‌، “له‌ كۆى 4 هه‌زار و 910 پشكنین كه‌ ئه‌نجامدراون له‌ شه‌و و رۆژى رابردووا 545 تووشبووى نوێ ده‌ستنیشانكراون به‌مشێوه‌یه‌: 193 له‌ هەولێر، 99 له‌ سلێمانی، 19 گەرمیان، 211 له‌ دهۆك، 23 له‌ هەڵەبجە”.

له‌باره‌ى ئامارى چاكبوونه‌وه‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “312 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌: 212 له‌ هەولێر، 40 له‌ سلێمانی، 28 له‌ گەرمیان”.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى مردنیشى له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاشكراكردووه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌، “19 تووشبوو گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ به‌مشێوه‌یه‌: 4 له‌ هەولێر، 8 له‌ سلێمانی، 7 له‌ دهۆك”.

به‌پێى ئاماره‌كان له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 34 هه‌زار و 230 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون، 21 هه‌زار و 556 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و هه‌زار و 265 تووشبوو كۆچى دواییان كردووه‌.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this