دادگا رێگری لە كاستر سیمینیا ده‌کات به‌شداری كێبڕكێكانی 800 مەتر بکات

0
201
کاستر سیمینیا

SNN Sport

دادگای  باڵای سویسرا ئه‌و تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن  كاستر سیمینیا كچه‌ راكه‌ری ئه‌فریقای باشوور پێشكه‌ش كرابوو   له‌ دژی بریاری دادگای ناوبژیوانی وه‌رزشی ( كاس ) و هیوای ده‌خواست به‌شداری بكات  له‌ پێشڕكێكانی 800م بێ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی چاره‌سه‌ر بێت بکات، له‌ پێناو وه‌ستاندنی  ئاستی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن له‌ جه‌سته‌یدا.

به‌م بریاره‌ش ، هه‌ڵگری میدالیای ئۆڵۆمپی دووجار  له‌ پێشبڕكێی 800م (2012،2016 ) و پاڵه‌انی جیهان بۆ سێ جار (2017،2011،2009) له‌م یاسا نوێیانه ‌وای ده‌بینێت جوداكارییه‌ سەرەڕای ئەوەی پێشێلكردنه‌ بۆ كه‌رامه‌تی مرۆڤانه‌ی”.

سیمینیا وتی:”هه‌ست به‌ نائۆمێدییه‌كی گه‌وره‌ ده‌كه‌م له‌م بڕیاره‌ ، به‌ڵام ره‌تی ده‌كه‌مه‌وه‌ رێگه‌ به‌ یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدان بده‌م بێهۆشم بكات یان رێگریم لێبكات له‌وه‌ی ببمه‌ ئه‌وه‌ی من له‌ سه‌ریم “.

له‌ كۆتاییدا وتی:” به‌رده‌وامی ده‌ده‌م به‌ تێكۆشانم له‌ پێناو مافی مرۆڤی كچه‌ وه‌رزشكاره‌كان، ئەگه‌ر له‌ سه‌ر گۆڕه‌پاندا بن یاخود له‌ ده‌ره‌وه‌ی”.

هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن کە ناسراوە بە هۆڕمۆنی نێرینە لە جەستەی ئافرەتدا  هۆڕمۆنێکی نێرینەیە بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام بە ڕێژەیەكی كەم، دەبێت پشكنینی بۆ بكرێت بۆ زانینی هاوسەنگی هۆڕمۆنەكان و ڕێكخستنی لە جەستەی ئافرەت بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی سروشتی كار بكات، بەڵام سیمینیا ئەم هۆرمۆنە لە جەستەیدا زۆرە،ئەمەش وایکردووە کە دادگا رێگە لە بەشداریکردنی بگرێت لەگەڵ خانمان لە کێبڕکێکانی گۆڕەپان و مەیدان.

بەرزی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن لە خانماندا بەهۆی حاڵەتە تەندروستیەكانی وەكو نەخۆشی شەكرە ، فشارەکانی دەروونی و كیسی هێلكەدان ڕوودەدات.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this