ئه‌سما سه‌فده‌ر  باس  له‌ تووشبوون و كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا  له‌ سه‌ری ده‌كات

0
336
ئه‌سما سه‌فده‌ر

حسێن كه‌ركوكی

ئه‌سما سه‌فده‌ر كچه‌ راكه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ری  سلێمانی یه‌كێكه‌ له‌ كچه‌ راكه‌ره‌ دیاره‌كانی عێراق و كوردستان له‌ یاری ( 4کم رۆیشتن ).

ئەم یاریزانە ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو ، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (SNN Sport) باسی له‌ تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و تێپه‌راندن و كاریگه‌رییه‌كانی له‌ سه‌ر ئاستی و پلانه‌كانی داهاتووی كرد .

سه‌ره‌تا ئه‌سما سەفده‌ر وتی:” به‌ هۆی به‌ركه‌وتنم له‌ یه‌كێك له‌ كچه‌ هاورێكانم تووشبووم و بۆ ماوه‌ی 17 رۆژ  درێژه‌ی كێشا ، سه‌ره‌تا له‌ كەرەنتینه‌ی ماڵه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ قورس بوو، به‌ڵام شكور بۆ خوا به‌ هاوكاری دایك و باوكم  بە ساغ و سه‌لامه‌تی ئه‌و ماوه‌یه‌م تێپه‌ڕاند  و ئێستا دۆخم زۆر باشه‌ “.

وتیشی ” بێگومان كۆرۆنا  كاریگه‌ری درووستكردووه‌ له‌ سه‌رم به‌ده‌ر له‌ كاریگه‌رییه‌ گشتیه‌كه‌ی له‌ سه‌ر وه‌رزش به‌ تایبه‌تی  له‌ رووی لێهاتووی جه‌سته‌ییه‌وه‌”.

هه‌روه‌ها وتی ” پلانه‌كانم بۆ داهاتوو سه‌ره‌تا كارکردنه‌ بۆ گێرانه‌وه‌ی ئاستم و باشتر كردنی و كاركردن بۆ شكاندنی ریكۆردی عێراق  ئەگه‌ر ده‌رفه‌ت ره‌خسا به‌شداری بكه‌م  له‌ پاڵه‌وانێتییه‌ ده‌ركییه‌كان به‌ ئاستێكی باش “.

سه‌باره‌ت به‌ گرفته‌كانی یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان ئه‌و كچه‌ راكه‌رەی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی وتی:” گرفته‌كانی یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان وه‌كو یارییه‌كانی تر نیه‌ ، چونكه‌  پێویسته‌ هه‌موو رۆژێك و به‌ بێ دابڕان راهێنان بكه‌یت تا بگه‌یته‌ ئاستی پێویست و گرفته‌كان بە شێوه‌یه‌كی گشتی خۆی له‌ نه‌بوونی گۆڕه‌پانێكی تایبه‌ت و هۆڵی داخراو نه‌بوونی پاڵپشتی دارایی ده‌بینێته‌وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ شاری كه‌ركوك “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this