دوای ئەمریکا ئەڵمانیاش رەزامەندی دەربڕی لەسەر کەمکردنەوەی هێزەکانی لە عێراق

0
454

SNN

حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا پابەندبێت بە کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق بۆ 500 سەرباز وەک بەرزترین ڕێژە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا بڕیاریدا کە ژمارەی سەربازەکانیان لە عێراق کە 700 سەرباز بوو، کەمبکرێتەوە بۆ 500 سەرباز وەک بەرزترین رێژە و رەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو ژمارەیە کەمتریش بکرێتەوە.

پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق لەگەڵیدا فڕۆکەی “تۆرنادۆ”ی تایبەت بە گەڕان و پشکنینیش دەکشێنەوە کە تایبەتبوو بە دیاریکردنی شوێنی چەکدارانی داعش لە عێراق و پێدانی زانیاری بە دەزگای هەواڵگری عێراقی.

ئەنجێرت کرامب وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند: چەکدارانی داعش لە عێراق هێشتا جووڵەو چالاکیان ماوەو دووبارە لە سەرهەڵدانەوەدان، بۆیە فشارە سەربازییەکانمان بۆ سەریان بەردەوام دەبێت، هەروەها حکومەتی عێراق ئامانجی سەرەکییەتی کە هێزەکانیان لەلایەن ئەڵمانیاوە مەشق و راهێنانی سەربازیان پێبکرێت و لە دواین گۆڕانکاری و پێشهاتە سەربازرییەکان ئاگادار بکرێنەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this